متن تبریک روز معلم به زبان کردی
در ادامه بهترین و زیباترین متن تبریک روز معلم به زبان کردی در وصف معلم را در نم نمک ببینید.
مامۆستا خۆشم ئه وێیت و ڕۆژی تۆ جه ژنی منە
ڕیزی تۆ به رز و بڵیندە سه د هیندی به ژنی منە
خێر و چاکه ت نابڕێ قه ت ، هه روه ک به حری بێ بنە
ڕۆڵی تۆ زۆرباش ئه زانێ ، هه رچی دۆست و دوژمنە
ئه رکی فێرکردن گرینگە ، کاری پێغه مبه ر بووە
کێ ئه ڵێ خزمه ت بە میلله ت سوک و بێ له مپه ر بووە؟!
عیلم و دین با که س نه ڵێ : ناکۆکن وێکڕا ناحه وێن
ڕوح لە جه ستە ده رکه وێ ، کوا له بۆ ژین ، ما هه وێن؟
گه ل هه ویستی و خۆ نه ویستیت ، خوا په ره ستیت زه ق ئه کا
مێهره بانی و خۆشه ویستیت ، کار لە به ردی ڕه ق ئه کا
مامۆستا باسکی به هێز و بڕبڕه پشتی گه لە
تا لە ده ستت نه چووە ، حه یفە ، باش بقۆزە ئه م هه لە
به رهه می ژینمان مناڵە ، باش له بۆن په روه ردە کە
تۆوی خه رمانی نه یاران ، قه ت بە هزری وه ر مه کە
ساختومانی نیشتیمان با توشی ده رز و له رز نه بێ
قامکی حەسره ت ناگه زێ ، شوان های ژ گورگ و په ز هه بێ
خواردنت خه می مناڵه و خه وتنت خه ونی وڵات
هه ست و ویستت هیچ نه ویستن ، هه ربژی و بیستت خه ڵات
ده نگی زه نگت نه غمه ئازادی بە گوێم ئاشنا ئه کا
پێنوست هاتوە زمان و ڕه مزی مان ، مانا ئه کا
ئه سۆمایی هه ر دوو دیدە ، ئاسۆی روون بێ تۆ ونە
وه دڵی خوێن به خشی کۆمه ڵ ، بێی تۆ چارە مردنە
چی لە زانستی نە یار که م ، ژین و ژان لێک جوێ نه کا؟!
چی لە یاری بێ سه واد که م ، فه رقی خاکە و خوێ نه کا؟
ئه «شیار» هۆشیار بە به سسە ، باسی دونیا بێ مفایە
باقی بوون هه ر بۆ خودایە و باقی به قای ، بێ به قایە